کوردستانی
سۆران؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا 30 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، نزیکەى 30 کەس بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەى سۆران- هەولێر برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، نزیکەى 30 کەس بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەى سۆران- هەولێر برینداربوون.
رووداوەکە پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەسەر پردى نێوان سۆران و خەلیفان لەنێوان پاسێکى گواستنەوەى خوێندکاران و پاسێکى وەزارەتى پێشمەرگە روویداوە و بەهۆیەوە نزیکەی 30 کەس برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان دواى رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، برینەکانیان جیاوازە بە پێی کاریگەری رووداوەکە.
ر. ئ
بیروڕا


