کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر دروستکردنی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر دروستکردنی 20 هەزار یەکەکەی کرێنشینان
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، دڵنیایی دەدات لەبارەی بەردەوام کارکردن بۆ خێرا لە جێبەجێکردنی پرۆژەی 20 ھەزار شووقەکە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوەکان، ئێستا لەڕێگەی نوێنەری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، لێژنەیەک پێکھێنراوە بۆ سەرپەرشتیکردن و جیاکردنەوەی فۆڕمەکان، ئامانج لەو ھەنگاوە ئەوەیە، لەکۆتایی کەسانی شایستە سوودمەندبن.

باسی لەوەشکردووە، لەمانگی ئابی داھاتوو، کاری لەپێشینەی دەستەی وەبەرھێنان، بابەتی دابینکردنی زەوی و لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکە دەبێت و بەشێک لەو پرۆژانە لە مانگی داھاتوو، ھەوڵدەدەین دەست بەدروستکردنیان بکرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە بەبڕیارێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 20 ھەزار شووقە لەڕێگەی وەبەرھێنان و بەپاڵشتی حکومەت، بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت، لە پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرم، نزیکەی 120 ھەزار کەس ناویان تۆمارکراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan