کوردستانی
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی چەند مانگا و گوێرەکەیەک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیادكردنە ئاشكراكەی پەروەردەی سلێمانی بۆ فرۆشتنی شەش مانگا و گوێرەكە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەستخۆشی لە پەروەردەی سلێمانی دەکات.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سوپاس و پێزانیم هەیە بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی و هەموو پەروەردەی پارێزگاکانی دیکەش کە گرنگی بە خوێندنی پیشەیی دەدەن، بەداخەوە هەندێک میدیا بێ لێوردبوونەوە هەواڵێک دادەرێژن لەبارەی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی چەند ئاژەڵێک بێ لێوردبوونەوە و گەڕان بەدوایی وردەکارییدا، بەڵام باشتر بوو بەدواداچونیان بکردایە و دەیان راپۆرتی رۆژنامەوانی و تەلەفزیۆنیان بکردایە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە بزانن بنەڕەتی ئەو بابەتە چییە و چۆنە ؟، ئەوکات دەبووە هاندان بۆ گرنگیدانی زیاتر بە توانا و کارامەییەکانی قوتابیان و خوێندکاران و رۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستاکان، بۆ بەرچاو روونی هەموو لایەک:
1- ئامادەیی پیشەیی کشتوکاڵ لە بەکرەجۆ یە ، بەشەکانی ( ئاژەڵداری - دەواجن - رووەکداری ) ساڵانە مامۆستایان و قوتابیان بە پشتگیری دارایی حکومەت ئاژەڵ و پەلەوەر و نەمام دەکڕن و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لەو ئامادەییە پرۆژەی کشتوکاڵییان هەیە، وانەی پراکتکی لەسەر دەخوێنن و بەخێویان دەکەن، کە بەرهەمیان زیاد دەکات و هەروەها کە سوودیان نامێنێت بۆ بابەتی خوێندن، لە کۆتایی ساڵی خوێندن بە زیادکردنی ئاشکرا و بەشێوەیەکی یاسایی راگەیاندنی فرۆشتنی بۆ دەکرێت چ ئاژەڵ بێت یان پەلەوەر یان گوڵ و نەمام، سوودەکەی دەبێتە داهات، بەکاردێت بۆ (بەشێکی بۆ پرۆژەی ساڵی ئایندە) بەشێکی قازانجەکەی بۆ (مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی پەروەردە کە بەشداریان کردوە لە پرۆژەکەدا) بەشێکی دیکە بۆ (کڕینی پێداویستی تەکنیکی بەشەکانی ئامادەییە کشتوکاڵییەکە) تەرخان دەکرێت.
2- ئەم کارە ئەنجام دەدرێت بە گوێرەی ( ڕێنمایی پرۆژەکانی بەرهەمهێنان- پیشەیی).
3- ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانی ، ساڵی پار (160 تۆن ) بەرهەمی گەنمی هەبووە و بە زیادکردنی ئاشکرا فرۆشراوە.
ئەوەشی وتوە "سوپاس بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، سوپاس بۆ پەروەردەی گشتیی سلێمانی کە توانیویانە بەکردار بەرهەمیان هەبێت، داوا لە بەشێک لەو میدیا بەرێزانە دەکەم هاندەر بن بۆ کەرتی پەروەردە ، هاندەربن بۆ خوێندنی پیشەیی کە ئێمە وەک کۆمەڵگەی کوردستانی پێویستیمان بە برەودان و پێشخستنی خوێندنی پیشەیی هەیە و لە ئێستادا تواناکانمان چڕکردووەتەوە بۆ پشتگیریکردن و گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی، هەتا خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی پێشنەخەین بەگوێرەی بازاڕی کار وپێداویستییەکانی کۆمەڵگە ئەستەمە کادری ئامادەکراوی کارامە بۆ بازاری کاری کوردستان پەیدابکەین، بەشێکی گەورەی وەرچەرخانی کەرتی پەروەردە ، خوێندن و فێربوونە بەکردار".
س.ر

بیروڕا