کوردستانی
نرخی بەنزین گۆڕانکاریی بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخی بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی و موحەسەن 75 دینار و سوپەر 50 دینار.
چۆمان کەریم، خاوەنی بەنزینخانەی چۆمان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تەمووزی 2022 نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هات".
خاوەنی ئەو بەنزینخانەیە ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی بەنزینی نۆرماڵ 100 دینار دابەزی و موحەسەن 75 دینار دابەزی و بەنزینی سوپەریش 50 دینار دابەزی".
بەپێی گۆڕانکارییەکان بێت، بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 1200دینار, بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1350 دینار, بەنزینی سوپەر دەبێتە 1550 دینار.
س.ر

بیروڕا