کوردستانی

عەلی باپیر بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی باپیر بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلاال لە بەغدا پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەکهەڵوێستی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کردەوە بەشێوەیەک کە هەردوولا هاوکار و هەماهەنگ بن لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.

لە بەرانبەردا مامۆستا عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دەیگێڕێت کە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە و ئێستاش ماڵەکەی کۆکەرەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراقە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan