کوردستانی

بە تۆمەتی فڕاندنی دوو کەس پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی فڕاندنی دوو کەس پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەمەتی فڕاندنی دوو هاوڵاتی ئێرانی لە بەرانبەر ئازادکردنیان داوای پارەیان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دوو هاوڵاتییان رفاندبوو، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە دوو هاوڵاتی ئێرانی لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە رفێنراون و لە بەرانبەر ئازادکردنیان داوای 4 ملیار تمەنیان لێدەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بەشی پۆلیسی سەیدسادقی ڕاسپاردو زانیاری تەواوی پێدان لەسەر شوێنی تۆمەتباران کە ئەو دوو هاوڵاتیەیان رفاندووە دوای بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها توانرا شوێنی تۆمەتباران لەقەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوەو ڕفێندراوەکان ئازادبکرێن و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن کەژمارەیان پێنج تۆمەتبارە".

ناوی تۆمەتباران
( ف، ح ، ع) لەدایکبووی 1993 
( ن، ح ، ع) لەدایکبووی 2002   
(ه ، م، ح )  لەدایکبووی 1995 
( ا ، ح ، م ) لەدایکبووی 2002 
( ز ، ع ،ع ) لەدایکبووی 1999 

ئەوەشی خراوەتەڕوو "تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan