کوردستانی

پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشوودەبێت.
 
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەنێ شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan