کوردستانی

گەریلا ئەفسەرێکی باڵای تورکیای لە هەرێمی کوردستان کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەریلا ئەفسەرێکی باڵای تورکیای لە هەرێمی کوردستان کوشت
مەودا میدیا-

تورکیا کوژرانى ئەفسەرێکى وڵاتەکەى لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، دواى برینداربوونى بەهۆى هێرشێکى مووشەکى پەکەکەوە لە خاکى هەرێمى کوردستان.  
  
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەفسەرەکە ناوى باتوهان شیمشەکە و دواى برینداربوونى بەهۆى هێرشێکى پەکەکەوە، لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.  
  
لای خۆیەوە خلوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا کوژرانى ئەفسەرەکەى پشتڕاستکردووەتەوە.  

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دەزگای هەواڵگری تورکیا- میت کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکەی لە سلێمانی راگەیاند.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan