کوردستانی
کاتی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین بۆ عیراق و هەرێم دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی ئەو پێشبینییانەی سەرچاوە کەشناسییەکان خستوویانەتەڕوو، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە روو لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی ئەو پێشبینییانەی سەرچاوە کەشناسییەکان خستوویانەتەڕوو، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە روو لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
لەو بارەیەوە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی ھاتنە سەرەوەی زیاتری شێ لە باشووری ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران و کوردستانی رۆژھەڵات ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران دەبێت.
سادق عەتیە، کەشناسە دیارە عیراقییەکەش دەڵێت، لەمڕۆوە تا ئێوارەى سبەىنێ پێشبینىدەکرێت شەپۆلێکى بارانبارین چەند ناوچەیەکى عیراق بگرێتەوە بەتایبەتى ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لەچەند وڵاتێکی دراوسێ و نزیکی عیراق باران و هەورەتریشقەبووە لە هەندێک جێش لافاو هەستاوە، بەنموونە ئێران و ئیمارات.
ر. ئ
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لەچەند وڵاتێکی دراوسێ و نزیکی عیراق باران و هەورەتریشقەبووە لە هەندێک جێش لافاو هەستاوە، بەنموونە ئێران و ئیمارات.
ر. ئ
بیروڕا


