کوردستانی
گەنجێك كەوتە ژێر تراكتۆرێكەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە ناحیەی سیروان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ كە شۆفێری تراكتۆر بووە كەوتووەتە ژێر تایەی تراكتۆرێكی كشتوكاڵییەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کە هەر خۆیشی شۆفێر بووە، کەوتە ژێر تایەی تراکتۆرێکەوە و گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە تەمەنی 21 ساڵ و نیشتەجێی شارۆچکەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بوو، دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی هەڵەبجە کراوە بۆ لێکۆڵینەوە".

باسی لەوەشکرد، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاکار بەکر ئەحمەدە و ئەمڕۆ لە گۆڕستان بەخاک دەسپێردرێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا