کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: سبەینێ نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم رایدەگەینێت، پێشبینیدەکەن سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوربێت و دواتر بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی کەم لەسەر لوتکەی چیاکان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "سبەىنێ رۆژی شەممە پێشبینىدەکرێت ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت و پلەکانى گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".
باسی لەوەشکردووە "لەدوای نیوەڕۆوە (بۆ ماوەیەکى کورت خایەن) ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنورییە کانى رۆژ هەڵات و باکوورى رۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمە باران لە سەر لوتکەى شاخەکان.
هاوکات ئەمڕۆ سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عیراقی رایگەیاند، لەمڕۆوە تا ئێوارەى سبەینێ پێشبینىدەکرێت شەپۆلێکى بارانبارین چەند ناوچەیەکى عیراق بگرێتەوە بەتایبەتى ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران.
ر. ئ

بیروڕا