کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوایی نیوەڕۆە بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە".

شەوی رابردوو کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "سبەینێ لەدوای نیوەڕۆوە (بۆ ماوەیەکى کورت خایەن) ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنوورییە کانى رۆژ هەڵات و باکوورى رۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران لە سەر لوتکەى شاخەکان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan