کوردستانی

هەدەپە لە ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەدەپە لە ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە شاری ئیستەنبوڵ خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بە بەشداری هەزران لایەنگری ئەو حزبە سازبکات.

ئیلکنور بیرۆل، ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- ھەدەپە لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، رۆژی حەوتی ئاب لە ناوچەی کارتاڵی ئیستەنبوڵ گردبونەوەیەکی فراوان بە ناونیشانی"چارەسەری لە لای ئێمەیە و نا بۆ داگیرکاری" بەڕێوەبچێت، بۆ رەتکردنەوەی سیاسەتی ئێستای حکومەتی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیاسەتی ئێستای حکومەت کە (ئاکپارتی و مەھەپە) بەڕێوەیدەبەن، وڵاتیان خستووەتە ئەو رەوشەی کە بە ھێزی سەربازیی، خۆی لە قەیرانەکان رزگار بکات.

دەشڵێت، هەدەپە لە وڵاتەکەدا خاوەن رۆڵیکی گرنگە، سیاسەت بە بێ هەدەپە واتای نییە "وەرن ئێمە پێکەوە سیاسەتێکی واتادار بەرێوە ببەین کە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی 7ی ئاب لە گۆڕەپانی گردبونەوەی کارتاڵ دەستپێدەکات".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan