کوردستانی

هەولێر؛ کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی حەوت هەزار دۆلاری ئەمەریکی، کاتژمێرێکی گرانبەها و چەندین کەلوپەلی دیکە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ئـ. ط. و) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی حەوت هەزار دۆلاری ئەمریکی، کاتژمێرێکی گرانبەها و چەندین کەلوپەل لە ماڵێک".

باسی لەوەشکردووە "دوای دەستگیر کردنی تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بە پێی مادە (444) بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کرا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan