کوردستانی
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت لەمەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، ھاوڵاتییان دەتوانن رێپێدان بۆ دەست بەکاربوونیان بەدروستکردنی خانوو بەبێ هیچ کێشەو گرفتێک وەربگرن.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند "پرۆژەی بەشێک لە ئاوەرۆ و دروستکردنی شەقام بە گشت چیینەکانی و رێکارەکانی ئامادەکردن بە مەبەستی جێبەجێکردن بە گوژمەی چوار ملیار 500 ملیۆن دینار و ھەروەھا دوا قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکان لە هەشتی حەسارۆک ھاتەدی".
ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد،سەرۆکی شارەوانی هەولێر وتی "مەبەست لەم سەردانە بۆ هەشتی حەسارۆک بۆ جێبەجێکردنی دوا قۆناغی دانانی سەرەبلۆکەکانە، هاوکات ئاگاداری شارەوانی چوار كرایەوە، کە لە مەودوا لە تەواوی پانتایی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک ھاوڵاتییان دەتوانن رێپێدان بۆ دەستبەکاربوونیان بە دروستکردنی خانووەبەبێ هیچ کێشە و گرفتێک وەربگرن".
لە راگەیاندراوەكە هاتووە "وەكو مژدەیەک بۆ ئەو گەڕەکە دوو دەرخستە بەیانی رێکارەکانی بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرێت، بۆ دەست بە کاركردنی بەشێک لە ئاوەرۆ و ئاو و دروست کردنی شەقام بۆ 8ی حەسارۆک بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار و 500 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت بوو، لەکاتی سەردانی بۆ ئەو گەرەکە ئەو کارانە لەسەرداھاتی 100 % فرۆشتنی زەوی ئەنجام دەدرێت".
س.ر

بیروڕا