کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێکی مادی زۆریش کەوتووەتەوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 30ی تەمووزی 2022 لەسەر شەقامی 120مەتری،لەنزیک شوقەکانی نەورۆز، تۆیۆتا کرۆلایەکی تایبەت کە شوفێر و سەرنشینێکی تێدابوو بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بەڕاگر و شۆستەی شەقامەکەش دەدات و دواتر وەردەگەرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێر و سەرنشینەکە گیانیان لەدەستدا و ئوتومبێلەکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە،هۆکاری رووداوەکەش تیژڕەوی بووە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan