کوردستانی

دوو هاوسەر و منداڵێک گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هاوسەر و منداڵێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا=

نەخۆشخانەی شەهیدی رەئوف بەگی شارەزور رایدەگەیەنێت لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە لە دوو هاوسەر و منداڵێك پێكهاتوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بێت، رووداوی یەکەم کاتژمێر دوێنێ ئێوارەی شەممە 30ی تەمووزی 2022 rوویداوە كاتێك ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی داوە و دواتر گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوی دووەم ئەمشەو بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەی شارەزوور - سەیدسادق ئافرەت و پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ کە هاوسەری یەکبوون گیانیان لەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش گەیاندنیان بە فریاکەوتنی نەخۆشخانە دواتر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan