کوردستانی

سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێ گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت زانیاری نوێ گەیشت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لە دووبارە دروستبوونەوەی گرفتی دواکەوتنی مووچە دەکات، "ئەگەر بەغدا 200 ملیارەکە نەنێرێت"، و دەشڵێت "پارەی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە، هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت".
 
 بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشممە لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەستپێبکات و بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز ئامادەیە".
 
ئەندامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان لە لیژنەی درایی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت "ئەگەر 200 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئەوە بۆ مووچەی مانگی تەممووزیش کێشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت".

هاوکات لە کۆنگرەیەکدا ئەمڕۆ یەکشممە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پارەی پێویست بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلارە، ئێستا 500 ملیۆنی داهاتی نەوت ئامادەیە، بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی داهاتی ناوخۆ 43%ی لە پارێزگای سلێمانی و 57% لە داهاتی هەولێر و دهۆک بۆ تەواوکردنی بڕی پێویستی پارەی مووچە دابیندەکرێت".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد