کوردستانی
دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارای و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت و بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سبەینێ یەکەکانی 70 و 80ی وەزارەتی پشمەرگە مووچە وەردەگرن و رۆژی چوارشەممەش وەزارەتی دارایی، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "دابەشکردنی مووچە تاوەکو 20ی ئاب دەخایێنێت و خانەنشینی پێشمەرگە لە 20ی ئاب مووچە وەردەگرن".
ر. ئ
بیروڕا