کوردستانی
لە رۆژهەڵاتی کوردستان 27 کەس خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
بەهۆی زریان و لافاوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 27 کەس بەرزبوونەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی لای هاوڵاتییان دروستکردووە.
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنها لە چوار مانگی رابردوودا 27 کەس لە ئاودا خنکاون، بەشێکیان بەهۆی مەلەکردن و بەشێکیان بەهۆی
رووداوە سروشتییەکانەوە بووە.
باقر بەهرامی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ رۆژی دووشەممە یەکی ئابی 2022 رایگەیاندووە، لە چوار مانگی رابردوودا 38 کەس بەهۆکاری جیاجیا کەوتوونەتە ئاوەکانی ئەو پارێزگایە؛ لەو ژمارەیە 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیش رزگارکراون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک لە هاوڵاتییان بەبێ ئەوەی مەلە بزانن دەچنە ئاوەقوڵەکان و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە.
ر. ئ

بیروڕا