کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و هەروەها بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و هەروەها بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan