کوردستانی
بەشیر حەداد: ئەگەر خۆپیشاندانەکان بەردەوام بێت 200 ملیارەکە نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هۆشداریدەدات لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و دەڵێت "ئەم خۆپیشاندان و دۆخەی ئێستای عیراق رە‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی ده‌بێت لەسەر هه‌رێمی كوردستان و ناردنی 200 ملیارەکەش".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، د. بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، ئەوانەی باس لەوەدەکەن ئەو ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانانە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، من بەدووری دەزانم.
ئاماژە بەوەشدەکات، ر‌ەنگە خه‌ڵک له كوردستان له هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت، وه هه‌ندێک داواكاری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كار بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه وه‌كو به‌غدای لێبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژە‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و رێژە‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و رێژە‌ی ئاوه‌دانی له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و شاره‌كانی دیکەی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق.
لە درێژەی قسەکانیدا بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەکرد، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌م كاریگه‌ریه له‌لایه‌كی ئابورییه‌وه و ئێستا ئه‌م فه‌وزا سیاسیه به‌رده‌وام بێت له به‌غدا به‌رای ئێمه ئه‌و 200 ملیاره‌ی كه ناوبه‌ناو و نیمچه ده‌هات بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌رده‌بێت كه نه‌یه‌ت و کۆتایی پێ بهێندرێت.
ر. ئ

بیروڕا