کوردستانی
نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی حەوت دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە مانگى تەمموزدا، موەلیدە ئەهلییەکان نزیکەى 265 کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش لە سلێمانى نرخى یەک ئەمپێر کارەبا بۆ ئەو مانگە لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار و 500 دینارە.
لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، به‌پێى نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (66) دینار بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (240) بۆ (265) کاتژمێر كاریانكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی لیژنەکە، نرخی ئەمپێرێك كاره‌باى موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگى تەمموز لەنێوان (16) هه‌زار بۆ (17) هه‌زار و 500 هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و کاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن، لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
ر. ئ

بیروڕا