کوردستانی
راپەڕین؛ کەسێک زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاری هاوڵاتییان دەبات و وندەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە شارۆچکەی حاجی ئاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین کەسێکی دیکە بەناوی (فەقێ حەسەن) مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند کە هاوشێوەی (سلێمان هەڵشۆیی) دەیان هەزار دۆلاری لە هاوڵاتییان بەشێوەی قیست بەرانبەر کڕینی کاڵایەک یان لەبەرانبەر پێدانی سوود لە ماوەیەکی دیاریکراودا وەرگرتوە، پۆلیسی راپەڕینیش لەو بارەیەوە دەڵێت "تائێستا کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە".

کەسێک بەناوی فەقێ حەسەن لە سنووری پشدەر زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە خۆی ونكردووە ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یەکێک لەو کەسانەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو هاوڵاتییە کردووە، دەڵێت "بەهۆی ئەوەی پارەی زیاتری لە بازاڕ بە خاوەنی كاڵاكان دەدا، هەمووان ئۆتۆمبێل و زەوی و دەمانچە و بزن و مانگایان پێدەفرۆشت و ئێستاش خۆی ونكردووە".
پەیوەست بە دۆسیەی خاوەن قەرزەکانیش شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی خاوەن قەرزەکان سکاڵایان تۆمارکرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، ئەوکات پۆلیس رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بەپێچەوانەوە بەبێ تۆمارکردنی سکاڵا ناتوانرێت کەس دەستگیربکرێت.
دوو ساڵ بەر لەئێستا هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو بە سلێمان هەڵشۆیی مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند، بە وتەی بەشێک لەوانەی قەرزیان لای سلێمانە، ئەو بازرگانە بەشێوازی قیست ئۆتۆمبێل، دەمانچە، ئاژەڵ و کەلوپەلی دیکەی وەرگرتوە و پێی وتون، دوای چەند مانگێک پارەیەکی زیاتریان دەداتێ.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا