کوردستانی

لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەم ناوچانە باراندەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەم ناوچانە باراندەبارێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عیراق لە رۆژی هەینی داهاتووەوە بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکات.

 دەستەی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت، رۆژی چوارشەممە ئاسامان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو رۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە باشووی عیراق بەرزتردەبنەوە، بەڵام لە رۆژی هەینیدا ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ هەور و لە ناوچەکانی باشووری عیراق باراندەبارێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan