کوردستانی

لەبارەی کەمی بەنزینخانەی 800 دیناری روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کەمی بەنزینخانەی 800 دیناری روونکردنەوە دەدرێت
 مەودا میدیا- هێمن عوسمان

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لەبارەی کەمی ئەو بەنزینخانانەی لە ناو سەنتەری شاردا بەنزینی 800 دیناری دابەشدەکەن روونکردنەوە دەدات.

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، پێشتر لە سەنتەری شار چەند بەنزینخانەیەک ئامادەبوون بەنزینی 800 دیناری دابەشبکەن، بەڵام ئێستا کشاونەتەوە و ئامادەنین ئەو ئەرکە لەئەستۆبگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەریەک لە بەنزینخانەکانی دۆڵەڕووت، بەکرەجۆ، کانی گۆران، شاوان و چوارچرای نوێ بەنزینی 800 دیناری دابەشدەکەن.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، راستە پێشتر دوو بەنزینخانەی قەیوان هاوکاربوون و بەنزینی 800 دیناریان دابەشدەکرد، بەڵام ئێستا رەتیانکردووەتەوە و ئامادەنین، هەربۆیە نیکترین بەنزینخانە لەسەنتەری شاردا چوارچرای نوێیە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan