کوردستانی
ئاڵۆزییەکانی عیراق کرێی خانووی لە هەرێم بەرزکردووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە لەبارەی بەکرێدان و کرێی خانوو وشوقە دەڵێت "ناجێگیری و ئاڵۆزی رەوشی ئەمنی بەغدا و شارەکانی خواروی عیراق وایکردووە ژمارەیەکی زۆر عەرەب روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئەوەش کرێی خانوو، شوقەی بەرزکردووەتەوە، هاوکات کاریگەری لەسەر نرخی شوقە و خانووش هەیە".
هونەر حسێن، خاوەنی نووسینگەی میلا لە سێلمانیی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دۆخی ئەمنی عیراق و خۆپیشاندانەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عەرەب لە شارەکانیی خوار و ناوەڕاستی عیراق دێنە هەرێمی کوردستان، ئەوەش نرخی کرێی خانوو و شوقەی بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک نرخی شوقە لە هەندێک شوێن بۆ یەک مانگ دراوە بە هەزار و 200 دۆلار".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکەین کارئاسانییان بۆ بکەن، هەرچەندە نرخی کرێ و نرخی خانوو و شوقە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە سوودێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنن.
رووداوەکانی ئەم دواییەی بەغدا و ئاڵۆزی رەوشی ئەمنی وەی لە هاوڵاتییانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردووە بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و ماڵومنداڵیان روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، کە بە پەناگەیەکی ئارام و سەلامەتی دەزانن.
ر. ئ

بیروڕا