کوردستانی
لایەنە باش و خراپەکانی خۆپیشاندانەکانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەکانی عیراق دەستییان بە خۆپیشاندان کردووە و ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای چاکسازی دەکەن، ئابووریناسێکیش دەڵێت "ئەم خۆپیشاندانی کاریگەری لەسەر هاوڵاتییان زیاترە وەک لە حکومەت".
نەبەرد کەریم، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و ئابووریناس لەبارەی کاریگەریی خۆپیشاندانەکانی عیراق لەسەر ئابووریی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی هەر کاتێک پشێویەک لە هەر وڵاتێکدا دروست دەبێت بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە بە تایبەت ئەگەر سێکتەرەکانی پیشەسازی و وەبەرهێنان و گەشتیاری تیدا باڵادەستبن، بەڵام ئەم خۆپیشاندانە کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ئابووری عیراق نییە، چونکە پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم خۆپیشاندانانە کاریگەری لەسەر هاوڵاتییان زیاترە وەک لە حکومەت بە تایبەت ئەو کەسانەی دوکان و مۆڵ و مارکێتیان هەیە کە ئەگەری هەیە لە رووداونی هەر گرژییەک لە خۆپیشاندانەکە زیانیان بەرکەوێت".
لەبارەی کاریگەریی خۆپیشاندانەکانی عیراق لەسەر هەرێمی کوردستان ئەو ئابووریناسە وتی "کاریگەری ئەم خۆپیشاندانە دوو لایەنی هەیە، یەکێکیان ئەوەیە ئەگەر ئەو پشێویانە لە ناوەڕاست و خواری عیراق بەردەام بێت لایەنێکی سوودمەندی ئەوەیە بازاڕی هەرێمی کوردستان دەبوژێتەوە، هەروەها لایەنێکی دیکەی ئەوەی قۆرخکاری دروستدەبێت و نرخ تووشی هەڵئاوسان دەبێت و ئەم باجەش دەبێت هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بیدەن".
س.ر

بیروڕا