کوردستانی

رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەیەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر شەقامی 60 مەتری بەشێکی شەقامەکە بۆماوەی مانگێک دادەخەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئابی 2022 هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان و شوفێرانی ئاگادارکردەوە و رایگەیاند "بەهۆی گەیشتنی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی بۆسەر شەقامی 60 مەتری، نزیک سایلۆی هەولێر، لە رۆژی 2ی ئابەوە بۆ ماوەی مانگێک دیوی ناوەوەی شەقامی 60 مەتری، ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان سێڕیانی لەیلا قاسم و سێڕیانی دارایی دادەخرێت".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەی داخرانی شەقامەکەدا شۆفێران دەتوانن شەقامی 30 مەتری، شەقامی نێو گەڕەکی کوردستان و شەقامە لاوەکییەکانی نێو گەڕەکی سایلۆ بەکاربهێنن وەک بەدیل".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan