کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە فرۆشتنی سێ مانگا و سێ گوێرەکەکەی دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە فرۆشتنی سێ مانگا و سێ گوێرەکەکەی دواخست
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە فرۆشتنی سێ مانگا و سێ گوێرەکەکەی لەڕیگەی فرۆشتنی ئاشکراوە دواخست.

لە ئاگادارینامەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاماژە بە نووسراومان ژمارە (16238) لە 2022/7/2 سەبارەت بە فرۆشتنی سێ مانگا و دوو گۆێرەکەی یەک ساڵ و یەک گوێرەکەی نێری دووساڵ لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا دواخست"

ئاماژە بەوەکراوە "لەبەرئەوەی رۆژی دووشەممە 8ی ئابی 2022 دەکەوێتە پشووی فەرمی کاتەکەی دواخراوە بۆ رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan