کوردستانی
بەرپرسێکی حکومەت بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری کەرکوک بەرپرسێکی شارەوانی بە چەقۆ دەکوژرێت کە هۆکاری کوشتنەکەی تاوەکو ئێستا نادیارە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێک دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک کە بە چەقۆ کوژراوە و چەند چەقۆیەک بە جەستەیەوە بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو تەرمە ئەحمەد موحسینە کە بەرپرسی بەشی زیادەڕۆییە لە کەرتی چواری شارەوانی کەرکوک.
تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەو بەرپرسە دیارنییە، مەودا میدیا بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر چەند جارێک پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
س.ر