کوردستانی
شێخان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- پرژە عەتا
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شێخان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کەسێکی دیکەش برینداربوو.
عقید ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە شەشى ئاب کاتژمێر 6:00ى بەیانی لەسەر رێگەی ناحیەی کەڵەکچی- قەزای شێخان رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربووە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

لە هەرێمی کوردستان رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدانە و شارەزایان هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا