کوردستانی

ئایا رۆژی دووشەممە بانکەکان دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا رۆژی دووشەممە بانکەکان دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە کردە پشووی فەرمی کە بڕیارە لەو رۆژەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی دووشەممە 8ی ئابی 2022 بە بۆنەی رۆژی عاشوراوە پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

بەپێی خشتەی مووچە بێت رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دابەشدەکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری یەکێک لە بانکەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە لەوەی کە رۆژی دووشەممە دەوامی بانکەکان دەبێت یاخود نا بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن