کوردستانی

دوو پۆلیسی ئەم شارە گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو پۆلیسی ئەم شارە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە لە شاری کەرکوک دوو پۆلیس لە دوو کات و شوێنی جیادا گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان لەکاتی ئەرکدا بووە و ئەوی دیکەشیان لە ماڵەوە بووە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای کەرکوک چوار، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022 کارمەندێکی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان بە ناوی "ئەحمەد فاروق" کە تەمەنی 38 ساڵە لەکاتی ئەرکدا تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ کارمەندێکی دیکەی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حکومییەکانی کەرکوک بە ناوی "ئەیوب ئەحمەد" لە ماڵەکەی خۆی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan