کوردستانی
لەبارەی مووچەوە هەواڵێکی ناخۆش بۆ مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو سەڕەڕای پشوو دابەشکردنی مووچە بەردەوام بێت و سبەینێ کە پشووە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت، بەڵام بڕیارەکەی هەڵوەشایەوە سبەینێ مووچە دابەش ناکرێت.
بەڕێوەبەری یەکێک لە بانکەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە 8ی ئابی 2022 بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە پشووی فەرمی دەبێت و بانکەکان دەوام ناکەن و مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشناکرێت".
ئەو بەڕێوەبەری بانکەش ئەوەی خستەڕوو "بەم بڕیارەش گۆڕانکاری لە خشتەی مووچەدا دەکرێت و دابەشکردنەکەی رۆژێک دوادەکەوێت، رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرێت".
س.ر