کوردستانی

پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی مەترسیداری لە شاری سلێمانی راگەیاند کە چواریان کاری تیرۆسریستییان ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بە ھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەر و ماڵی ھاوڵاتییان، توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە رێکەوتی (8/6  بۆ 11ی ئابی 2022) پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە "چوار لەوانە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراون، یەکێکیاشیان بەپێی مادەی 459 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan