عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک لە کورد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک لە کورد دەکات
مەودا میدیا-

لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا مانگرتنی کراوەیان راگەیاند و لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت "داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەن کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاریبکەن و سەرۆکی پەرلەمانی عیراقیش کۆتایی بە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بهێنێت".

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ هەینی ئاماژەی بەوەکرد، داواکارییەکانیان بریتین لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتیمانی کە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت لەسەر بنەما دەستورییەکان، داواکارییەکی دیکەشیان گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتییانە.

باسی لەوەشکردووە، داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەن کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن، لە هەنگاوی دواتریشدا کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێردرێت، جەختیش دەکەنەوە کە پشتیوانی دەزگای دادوەری و دامەزراوەکان دەبن لەبەرانبەر هەر پێشێلکارییەک کە بەرانبەریان بکرێت، بەو پێیەی ئەوان بنەمای سەرەکی دەوڵەتی عیراقن.

ئەوەش هاتووە، داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات کۆتایی بە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بهێنێت، چونکە ئەوان نوێنەری هەڵبژێردراوی گەلن و تەنها گەلیش دەتوانێت کارەکانی پەرلەمان پەکبخات، بۆیە چاوەڕێ دەکەن نوێنەرانی گەل رۆڵی خۆیان بە باشی بگێڕن، لە هەمانکاتیشدا داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن ئەرکی پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی شکۆیان لە ئەستۆ بگرن و رێگە نەدەن هیچ لایەنێک دەرگایان دابخات و هێرشیانبەکاتەسەر.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، وڵات بەبێ بوونی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو لە سایەی بوونی دەیان کێشەی وەک خزمەتگوزاری، ئاو، کارەبا دەناڵێنێت و دۆخی هاوڵاتییان رووبەڕووی کارەسات بووەتەوە، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات واز لە بەرژەوەندی حزبی و تایبەت بهێنن و کار بە دەستوور و یاساکان بکەن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان