گشتی

بە چەقۆ هێرشکرایە سەر نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە چەقۆ هێرشکرایە سەر نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان
مەودا میدیا-

لە نیۆرک بە چەقۆ هێرشکرایە سەر نووسەری بەریتانیی بە رەچەڵەک هیندی سەلمان روشدی، لە میانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکدا، تائێستا دیارنییە گیانی لەدەستداوە یاخود نا.

میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردەوە، سەلمان روشدی لەکاتێکدا وتاری پێشکەشکردووە لە میانی بەشداریکردنی لە بۆنەیەکدا لە شاری چوتاکۆ، کە دەکەوێتە ویلایەتی نیویۆرک، لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرش کراوەتەسەری.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە هێرشبەرەکە دەچێتە سەر شانۆ و لەبەرچاوی ئامادەبوواندا هێرشی کردووەتەسەر نووسەرە هیندییەکە.

ئێران لە ساڵی 1989 فەتوای حەڵاڵکردنی کوشتنی سەلمان روشدی دەرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کتێبی (ئایەتە شەیتانییەکان)ی بڵاوکردەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە