گشتی

شەش یاسا بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشت هەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش یاسا بۆ ئەوەی ژیانێکی خۆشت هەبێت
مەودا میدیا-

رەنگە رۆژانە پرسیارێكی زۆر لە مێشكتدا دروستبێت دەربارەی ئەوەی چۆن ژیانێكی خۆش و باشت هەبێت و دوربیت لە خەم و نیگەرانی و دڵەڕاوكێ، چەند خاڵێك كە ماڵپەڕی Lovely Essays بڵاویكردووەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە كە جێبەجێكردنیان كارێكی مەحاڵ نییە و ئاسانە.

1. نیگەرانی ئەو شتانە مەبە كە لە توانای تۆدا نییە كۆنترۆڵیان بكەیت، تەنها سەرنجت لای ئەو بابەتانە بێت كە لە توانای تۆدا هەیە ئەنجامیان بدەیت.

2. كردارەكانت دوامەخە، ئەوەی دەتەوێت ئێستا دەست بە ئەنجامدانیان بكە و هەڵیمەگرە بۆ دواتر.

3. لەگەڵ رابردوی خۆتدا ئاشت بەرەوە، هێندە خەم بۆ رابردوت مەخۆ، ئەمە وادەكات داهاتووت سەركەوتوبێت.

4. دڵخۆشبە بەو دەستكەوتانەی كە هەتە، چونكە تا بەوە رازی نەبیت كە خاوەنیت، ناتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی زیاتر بەدەستبهێنیت.

5. یارمەتی كەسانی دیكە بدە، ئەو دڵخۆشیەی لە یارمەتیدانی كەسانی دیكە بەدەستی دەهێنیت، هەستێكە كە پێناسە ناكرێت.

6. ئیرەیی بە كەسانی دیكە مەبە، چونكە ئیرەیی بردن وادەكات بەردەوام خۆت بەراوردی كەسانی دیكە بكەیت و خۆت بە كەمتر لەوان دابنێیت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد