تەندروستی

چۆن خانمان دەتوانن ئازاری سوڕی مانگانەیان کەم بکەنەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 چۆن خانمان دەتوانن ئازاری سوڕی مانگانەیان کەم بکەنەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سوڕی مانگانە حاڵەتێکی سروشتییە لە خانماندا روودەدات بەهۆی هاتنە خوارەوەی ناوپۆشی منداڵدان کە بەشێوەی خوێن لەڕێگەی ئەندامی زاوزێێ خانمانەوە دێتەخوارێ و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

هەبوونی ئازار لەکاتی سوڕی مانگانەدا هۆکارە بۆ بێزاربوونی خانمان و پێویستییان بە رێگە چارەیەکە بۆ رزگاربوون لەو ئازارە بە تایبەت لە رۆژەکانی سەرەتادا، چەند رێگەیەک هەیە بۆ رزگاربوون لەو ئازارە، ئەوانیش:

1- خواردنی حەبی ئازار شکێنی تایبەت بە سوڕی مانگانە.

2- وەرزشکردن کە جوڵەی تایبەت هەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لەم ماوەیەدا وەک، پاسکیلسواری و راکردن.

3- خۆ بەدوورگرتن لە سترێس و فشاری دەروونی.

4- خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامینیان تێدایە وەک، سەوزە و میوە و گۆشتی ماسی.

5- بەکارهێنانی ئاو یان خاولییەکی گەرمکراو لەسەر سک یان خوارەوەی پشت.

6- گەرماوکردن بە ئاوی گەرم.

7- پشوودان و پاڵکەوتن لەسەر پشت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان