گشتی
شیرین دەستی پزیشكە دەروونییەكەی ماچدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هونەرمەندی گەورەی عەرەب شیرین عەبدولوەهاب لە میانەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی قرتاج لە تونس و لەبەرچاوی ئامادەبوواندا، دەستی پزیشكە دەروونییەكەی ماچكرد.
شیرین جگە لەوەی دەستی پزیشكە دەروونییەكەی ماچكرد، هاوكات سوپاسیشیكرد بەرانبەر بەو هاوكارییەی لە بواری پزیشكیدا پێشكەشی كردووە و جگە لەوەش لە سەفەرەكەیدا لە میسرەوە بۆ تونس بۆ بەشداریكردن لەگەڵیدا و وەكو پاڵپشتییەك، هاوسەفەری بووە.
شیرین ئەوەی وتبوو، بەهۆی ئەو كێشانەی لەو دواییانە رووبەڕووی بووەتەوە بەتایبەت ترسان لە وەستان لە بەرانبەر هەوادارەكانیدا، ترسی لە گەڕانەوە هەبووە بۆ گۆرانی وتن، بەڵام بەهۆی هاوكاری و هاندانی پزیشكەكەیەوە دەتوانێت سەركەوتووبێت.
شیرین سووربوو لەسەر ئەوەی لەبەردەم ئامادەبوواندا دەستی پزیشكەكەی ماچبكات و وتی "دەمەوێت سوپاسی پزیشكەكەم بكەم كە چارەسەری كردم، پێش دوو هەفتە پێموت ناتوانم گۆرانی بڵێم، بەڵام ئەو پێی وتم دەتوانیت و منیش هاوسەفەرت دەبم".
س.ر