گشتی

قەیرانی شەراب دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیرانی شەراب دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

گۆڕانکاری و تێکچوونی کەشوهەوا لە ئاستی جیهاندا کاریگەریی بەسەر زۆر بوارەوە دەبێت، یەکێک لەو کاریگەرییانە کەمبوونەوەی شەرابە لە فەرەنسا.

ئاملی پتی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی شەراب لە فەرەنسا رایگەیاند "بە هۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە ئاستی بەرهەمهێنانی شەراب لە فەرەنسا کەمیکردووە".

وتیشی "سەرما و گەرمای زۆر بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە، کاریگەریی بەسەر شێوازی بەرهەمهێنان و دڵۆپاندن و ترشانی میوەکانەوە هەیە و بەرهەمی شەراب بە تەواوی کەمی کردووە".

ئەوەشی ئاشکراکرد "لە فەرەنسا بەکاربەری شەراب زۆرە و لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی کەمبوونەوەی شەراب لەو وڵاتەدا سەرهەڵدەدات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان