تەندروستی

هەموو شتێک سەبارەت بە خەمۆکی بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەموو شتێک سەبارەت بە خەمۆکی بزانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان کە دەبێتە هۆی بێزاری و نائومێدی بەردەوام لە ژیاندا کە وادەکات هیچ هەوڵێک لە ژیاندا نەدەیت و ژیان بەبێ بەهای سەیر بکەیت، نیشانەکانی خەمۆکی بریتین لە:

1 - کێشە دروست دەبێت لەکاتی تەرکیز و بیرهاتنەوەی شتەکان.

2- نەبوونی وزە و توانای لەش بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ژیان.

3- خۆ بەکەم بینین و بڕوا بە خۆنەبوون.

4- بێ هیوا بوونی هەمیشەی بەرانبەر بە ژیان.

5- هەندێکجار لە هەندێک مرۆڤدا دەبێتە هۆی بێ خەوی، لە هەندێک کەسی دیکەشدا دەبێتە هۆی زۆرخەوی.

6- بەهەمان شێوە یان دەبێتە هۆی زۆرخۆری یاخود نەمانی ئیشتیها هەمیشە هەست بە تووڕەبوون دەکات ئەو کەسەی کە تووشی خەمۆکی بووە.

7- سەرئێشەو گریان بەبێ هۆکار.

هۆکارەکانی خەمۆکی بریتین لە:

1- گوێزەرەوە دەمارییەکان کە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ مێشکدا هەیە.

2- تێکچوونی هۆرمۆنەکان.

3- بۆماوەیی و هەبوونی نەخۆشی خەمۆکی لە باواندا.

4- رووداوە ناخۆشەکانی ژیان وەک، لەدەستدانی کەسی نزیک یاخود کێشەی دارایی و ئابووری خێزان.

هەروەها چارەسەرەکانی نەخۆشی خەمۆکی بریتین له:

1- سەردانکردنی پزیشک و وەرگرتنی دەرمانی گونجاو.

2- گفتوگۆکردن لەگەڵ توێژەری دەروونی و کەسانێک کە بتوانن لەو بارودۆخە رزگاریان بێت.

3- پاڵپشتی خێزان و هەبوونی کەسێک کە هەمیشە لەگەڵیا بێت و هەوڵی دڵخۆشکردنی بدات.

4- گوێگرتن لە دەنگێکی ئارامی شرووشت یاخود هەر دەنگێکی دیکەی هێورکەرەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە