تەندروستی

هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە لە جیهاندا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە لە جیهاندا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

تیمێکی زانایان لێکۆڵینەوەیەکیان سەبارەت بە 34 هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە ئەنجامدا و لە گۆڤاری بەناوبانگی زانستی (لانسێت) بڵاوکردەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە جیهاندا لە ریزبەندی یەکەمی هەموو نەخۆشییەکانی دیکەوەیە.

هەروەها ئەوەشیان ئاشکراکرد، یەک لەسەر سێی ئەوانەی بە شێرپەنجە لە جیهاندا دەمرن بەهۆی جگەرەکێشانەوەیە، ژمارەی ئەو کەسانەیشی بە شێرپەنجە لە ساڵی 2020 گیانیان لە دەستداوە بریتییە لە 10 ملیۆن کەس. 

لە بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوەشکراوە رێژەی ئەو پیاوانەی بەشێرپەنجە دەمرن، لە رێژەی ژنان زیاترە. بە جۆرێک شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی گەدە زیاتر لەناو پیاواندا باوە. لە بەرانبەردا شێرپەنجەی رەحم و شێرپەنجەی ریخۆڵە و شێرپەنجەی مەمک زیاتر لەناو ژناندا باوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب