گشتی

فیرعەونێک گەڕێنرایەوە بۆ میسر

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیرعەونێک گەڕێنرایەوە بۆ میسر
مەودا میدیا-

شوێنەوارناسان و پسپۆڕانی مێژوو لە میسر، توانیان پەیکەری تەحوتمۆسی دووەم، یەکێک لە فیرعەونەکانی میسر نۆژەن بکەنەوە.

پسپۆڕانی میسر بە پێکەوەنووسانی پارچە شکێنراوەکەی پەیکەرەکە خۆی و پڕکردنەوەی درزەکانی، سەرکەوتنی خۆیان لە نۆژەنکردنەوەکە راگەیاند، هەروەها باسیان لەوەشکرد پرۆژەی نۆژەنکردنەوەکە، ساڵێکی خایاندووە.

ئەو پەیکەری تەحوتمۆس یەکێک بوو لە پەیکەرە گەورەکانی خودی فیرعەونێکی میسر. زیاتر لە سێ هەزار ساڵ تەمەنێتی و 10 مەتر و نیو بەرزە.

 هەرەوەها لە پەرەستگەی کەرەک دانراوە و پێشکەش بە ئامون، خواندنی میسرییە کۆنەکان کراوە. سەدان ساڵ لەمەوبەر پەیکەرەکە شکێنرا و تەنیا بەشی خوارەوەی جەستەی بە رێکی مابووەوە. تاکو لەساڵی 1923 مۆریس بییە، یەکێک لە شوێنەوارناسە بەناوبانگەکانی جیهان، لە چوارچێوەی هەڵکۆڵینی ناوچە شوێنەوارییەکاندا، پارچە وردوخاشبووەکەی پەیکەری تەحوتمۆسی دووەمی دۆزییەوە.
ن. ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە