تەندروستی
ئەو خواردنانەى كە رێژەی تۆوى پياو زیاددەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دکتۆر ئەحمە عەبدولحەمید جاف، پسپۆرى نەشتەرگەرى گورچيلە و ميزەرۆ سەرجەم ئەو خواردنانەی دەستنیشانکردووە کە رێژەی تۆوی پیاو (سپێرم) زیاد دەکەن.
دکتۆر ئەحمە عەبدولحەمید جاف، پسپۆرى نەشتەرگەرى گورچيلە و ميزەرۆ سەرجەم ئەو خواردنانەی دەستنیشانکردووە کە رێژەی تۆوی پیاو (سپێرم) زیاد دەکەن.
ـ هێلکە: هێلکە رێژەیەکی باش پرۆتین و ڤیتامین E ی تێدایە، پرۆتینی هێلکە یارمەتی پاراستنی خانەکانی سپێرم دەدات رێگری دەکات لەناووچونی.
ـ سپێناخ: فولیک ئەسید زۆر گرنگە بۆ پاراستنی خانەکانی سپێرم، سپێناخ هەروەها رێژەیەکی باش ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی زیاد بوونی رێژەی سپێرم دەدات.
ـ مۆز: مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینA,B1,C ئەم ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پارستن و تەندرووست هێشتنەوەی سپێرم.
ـ چوکلاتەی رەش: چوکلاتەی رەش بەیەکێک لەوخواردنانە دادەنرێت رێژەی سپێرم زیاددەکات چونکە رێژەیەکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە.
ـ برۆکلی: برۆکلی یەکێکی دیکەیە لەوخۆراکانەی لە پێکهاتەیدا فۆلیک ئەسید هەیە فولیک ئەسیدیش واتە ڤیتامین B9، بۆیە یارمەتی چالاک بوونی سپێرم دەدات.
ـ هەنار: هەنار سەڕەرای تامە خۆشەکەی دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی سپێرم لەبەر ئەەی دژە ئۆکسانە و جۆگەکانی خۆێن پاکدەکاتەوە.
ـ گوێز: گوێز پڕیەتی لە ئۆمیگا 3 یارمەتی زیادبووونی قەبارەی سپێرم دەدات ، هەروەها بەسوودە بۆ چالاک بوونی سووڕی خوێن.
ـ سیر: سیر لە هەموو جیهاندا بەیەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6 و سلینێۆم ئەم دوو مادەیەش رۆڵی گرنگ دەبینن لە پاراستنی تەندرووستی سپێرم.
ر. ئ