تەندروستی

ئەم پێنج رێگەیە یارمەتیت دەدات بۆ كەمكردنەوەی كێش بێ ئەوەی هەست بە برسێتی بكەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم پێنج رێگەیە یارمەتیت دەدات بۆ كەمكردنەوەی كێش بێ ئەوەی هەست بە برسێتی بكەی
مەودا میدیا-

ئایا هەستدەكەیت كێشت چەند كیلۆیەك زیادیكردووە لەو ماوەیەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە یان بەهۆی خواردنی زۆر و بەتامەوە لەكاتی پشووی هاویندا؟ ئێمە لێرەدا چەند رێنماییەكت پێشكەش دەكەین بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە كالۆری زیادە بێ ئەوەی هەست بە برسێتی بكەیت.

یەكەم: خواردنەوەی ئاو
خواردنەوەی شلەمەنییەكان یارمەتیت دەدەن بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە. ئەگەر بڕی پێویست ئاو بخۆینەوە، ئەوا ریخۆڵەكانمان پڕدەبن و كەمتر هەست بە برسێتی دەكەین. پێویستە پێش دەستكردن بە خواردن، كوپێكی باش ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوەی بەخێرایی هەست بە تێری بكەین، هەروەها خواردنەوەی ئاوی زیاتر دەبێتە هۆی سووتاندنی كالۆرییەكان.

دووەم: باش جووینی خواردن
پرۆسەی هەرسكردنی خواردن بە باش جووینی دەستپێدەكات. بەخشینی كاتی تەواو بۆ ئەوەی باش خواردنەكەی نێو دەمت بجووی یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی كەمتر بخۆی، لەبەرئەوەی دوای 15 خوولەك هەست بە تێربوون دەكەی.

سێیەم: خەوتنی پێویست
توێژەرەكان سوورن لەسەر ئەوەی كەمخەوی ویستت زیاتردەكات بۆ حەزكردن لە خواردنی خۆش و چەور، لەبەرئەوە كەمخەوی ئاستی سەركەوتنت لە هەوڵی خۆ لاوازكردن كەمتر دەكاتەوە. ماوەی خەوتن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی مرۆڤ پێویستی بە 7 بۆ 8 كاتژمێر خەو هەیە.

چوارەم: پچڕپچڕی لەكاتی نانخواردندا
ئایا حەزدەكەی لەكاتی نانخواردندا سەیری تەلەڤزیۆن بكەیت یان لەسەر كۆمپیوتەرەكەت كاربكەیت یان مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت؟ ئەمە هەڵەیە، لەبەرئەوە هەستی تێربوونت لا كەمدەكاتەوە، بۆیە رێنووینیت دەكەین: هیچ كارێك مەكە و بە هەموو هەست لای خواردنەكەت بێت بەبێ پچڕان.

پێنجەم: خواردنی كەم و تەندروست
بەردەوام خواردنی كەم و تەندروست بخۆ، مەچۆ بەلای ئەو خواردنانەی كالۆری زۆری تێدایە وەكو شكولاتە و شیرینی كە هۆكاری سەرەكی قەڵەوبوونن. بۆیە پێویستە خواردنە تەندروستەكان هەڵبژێریت وەكو مشتێك گوێز، یان كەرتێك میوە و سەوزەمەنی، یان كوپێك ماست.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب