تەندروستی
پێنج سوودی خواردنی خەیار بە توێكڵەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- شایە عەبدوڵڵا
گۆڤاری فرۆیندینی ئەڵمانی لە راپۆرتێكیدا باسی پێنج سوودی خواردنی خەیاری بە توێكڵەوە كردووە، بەم شێوەیە:
یەكەم: ڤیتامینات
خەیار دەوڵەمەندە بە تێدابوونی ڤیتامینە بنەڕەتییەكان بەتایبەت لە توێكڵەكەیدا، لەبەرئەوە هەوڵبدە رۆژانە خەیار بە توێكڵەوە بخۆ.
دووەم: تەندروستبوونی دڵ
خەیار لەو خواردنانە دەژمێردرێت كە بۆ تەندروستبوونی دڵ گرنگە، بۆیە گرنگە بە بەردەواممی بخورێت.
سێیەم: كۆئەندامی هەرسكردن
خواردنی خەیار بە توێكڵەوە یارمەتیدەرە بۆ چالاككردنی زیاتری كۆئەندامی هەرسكردن و ئاسانكاری بۆ جووڵەی ریخۆڵە دەكات.
چوارەم: بە گەنجی هێشتنەوەی رەنگ و روو
خواردنی خەیار بە توێكڵەوە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی تا ماوەیەكی زۆر رەنگ و رووت بە گەنجی بمێنێتەوە، دژە ئۆكسێنەرە سروشتییەكانی ناو توێكڵەكەی پرۆسەی پیربوون لە جەستەی مرۆڤدا خاودەكاتەوە بەپێی ماڵپەڕی گۆڤاری فرۆیندین.
جیا لەوەش خەیار رێژەی 95%ی پێكهاتەكەی ئاوە، ئەوەش یەكێكە لە رێگەكانی دابەزاندنی كێشی جەستە.
پێنجەم: كەمكردنەوەی كێش
خەیار یارمەتیدەری مرۆڤە لەوەی هەست بە تێربوون بكات، ئەوەش رێگەیەكەی نموونەییە بۆ دابەزاندنی كێشەی جەستە.
س.ر