کوردستانی
كەسێك بە نۆ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی راگەیاند كە نۆ كیلۆ ماددەی هۆشبەری تێدابووە و بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات و كەسێكیش دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر هاتووە "هێزەكانیان توانیویانە لە ناو شاری هەولێر دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێك كە بڕی نۆ كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین و بڕێك تلیاكی تێدا بووە".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو ماددەی هۆشبەرە لە ناو ئۆتۆمبێلێك شاردرابوەوە و لە وڵاتێكی دراوسێوە هاوردە كرابوو و بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ وڵاتی توركیا".
باس لەوەشكراوە "لەسەر ئەو ماددەیە كەسێك دەستگیركراوە بە ناوی (ا،م) و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت".