گشتی

ڤێلایەكی شێوە لە شاخ چوو لەسەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤێلایەكی شێوە لە شاخ چوو لەسەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت
مەودا میدیا- 

مامۆستایەكی زانكۆ لە بەیجینی پایتەختی چین ڤێلایەكی لەسەر شێوەی شاخ لەسەر باڵەخانەیەكی 26 نهۆمی دروستكردووە و دەنگۆی ئەوەش بەرزبووەتەوە كە "دروستكردنەكەی نایاساییە و زۆریش مەترسیدارە".

ڤێلاكە لەسەر باڵەخانەی نیشتەجێبوونەكە دروستكراوە و بەردەكانی خەیاڵین، بەڵام ئەو رووەك و دارانەی لێی رووێندراون، راستەقینەن و دیمەنێكی جوانیان داوەتە شوێنەكە.

ئەو ڤێلایە دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی ناڕەزایی خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها بەرپرسانی شارستانیی ناوچەكە بە خاوەنەكەیان وتوە "یان دەبێت بیسەلمێنیت كە بەشێوەیەكی یاسایی دروستكراوە یان لەماوەی 15 رۆژدا دەبێت بڕوخێندرێت".

تشانگ چین، مامۆستای زانكۆیە لە بەیجین و خۆی لە نهۆمی ژێر ڤێلاكەیدا ژیان بەسەردەبات، ئەو دەڵێت زۆرینەی خاوەن شوقە بەرزەكان لێرە رۆیشتن و دەترسان و منیش شوقەكانیانم لێ كڕیونەتەوە".

كۆمەڵێك كەسی نزیك لەو باڵەخانەیە قسەیان بۆ سی ئێن ئێن كردووە و وتویانە "گومانمان هەیە، چونكە ئەو ڤێلایە دروست نەدەكرا ئەگەر خاوەنەكەی پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا نەبووایە".

تشیانگ ئاسایی بابەتەكەی وەرگرتووە و دەڵێت "ئەگەر پێویست بێت دەیڕوخێنم".



ر.ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان